وەفدێكی كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد
22/10/2018
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی
كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق وەفدێكی كونسوڵی
گشتی ئەڵمانیا لەهەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
وەفدەكە پێكهاتبوو لە باڕباڕا ڤۆڵف، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەرێمی
كوردستان و باربارا شوماخەر، بەرپرسی بەشی كاروباری سیاسی و ئابوری و
یارمەتی مرۆیی كونسوڵخانەكەو لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و
قۆناغەكانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی
نوێی عێراق.
هەر لەوكۆبونەوەیەدا وەفدی گۆڕان سوپاس وڵاتی ئەڵمانیاكرد بۆ هاوكارییە
بەردەوامەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەشەڕی ڕووبەڕوبونەوەی داعشدا،
تەئكیدكرایەوە هێزەكانی پێشمەرگە بكرێنە هێزێكی نیزامی بۆ پارێزگاری زیاتری
خەڵكی كوردستان.