کوێستان محەمەد: مۆڵەتی درێژخایەن دەدەین بە بەشێک لە زیندانیانی چاکسازی گەوران

04/07/2020

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 27 سزادراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، بەڵام باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و بە کەس و کاری ئەو سزادراوانە دەڵێم هیچ خەمی سزادراوەکانیان نەبێت، چونکە هەموو شتێکیان بۆ کراوە و چاودێری ورد دەکرێن

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە دە رۆژی ئایندەدا مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێک لە زیندانیەکان بدرێت.

سەبارەت بە هۆکاری توشبوونی ئەو ژمارە سزادراوەش،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد لە رێگەی هەندێک لە کارمەندانی چاکسازییەکەوە توشبوون چونکە بەریەکەوتن هەیە لە نێوانیاندا.


هەواڵی زیاتر