وەزیری دارایی هەرێم، بڕیارێکی گرنگ دەدات بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی
06/07/2020
لە کۆتای ئەم مانگەوە سیستمی ئۆنلاین لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت و هەمو خەرجییەکانی حکومەت دەکرێت بە ئەلکترۆنی، بەمەبەستی زیادبونی شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بەمەبەستی چالاککردنی کاروباری هاوڵاتییان، و جێبەجێکردنی بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی ئەم پرۆژەیە لە کۆتای ئەم مانگە دەکەوێتە کار بەمەبەستی شەفافیەت.
دەشڵێت: بۆئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی خەرجییە بەکاربەرەکانی حکومەت بکرێت، زیاتر دەتوانن کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سودی هاوڵاتییان بکەین.
هەمو خەرجییەکانی حکومەت تا کۆتایی مانگی تەموز، لە رێگەی ئەم سیستەمەوە بەردەست دەبێت و داتاکان لە سەنتەری داتای حکومەت کۆ دەکرێنەوە، ئەوەش وا دەکات حکومەت کۆنترۆڵی بەسەر خەرجییەکانییەوە هەبێت.