رێکخەرى گشتى لەبارەى قەوارەى هەرێم و دو ئیدارەییەوە چى بە ئێرانى و ئەمەریکیەکان وت؟

08/07/2020


ئەندامێکى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسییەکان ئاشکراى دەکات کە پێش ئەنجامدانى ریفراندۆم لە دو دیداردا، لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمەریکا و ئێران رێکخەرى گشتى دژایەتى بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕیوە کە دژى قەوارەى هەرێم و دو ئیدارەیى بێت.

شوناس شێرکۆ، ئەندامى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پێش روداوەکانی ریفراندۆم عومەرسەید عەلی، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان چاوی کەوت بە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران، لەو دیداردەدا رێکخەرى گشتى بە توندی دژایەتی خۆی بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕی دژی هەڵوەشانەوەی ئەم هەرێمە و دو ئیدارەی بێت.

دەشڵێت:"دوای هەفتەیەک لەو دیدارە، برێت مەکگۆرک نوێنەرى سەرۆکى ئەمەریکا لە شەڕى دژى داعش سەردانی گۆڕانی کرد و گۆڕان هەمان پەیامی هەبو".

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌ڕای تێبینی و ره‌خنه‌ تونده‌كانی له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دو ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌بوه‌، ته‌نانه‌ت نه‌یویستوه‌ به‌ لاوازییش نیشان بدرێت.


هەواڵی زیاتر