دڵشاد عومەر: به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیار ده‌درێت بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن
11/07/2020
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ، ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر بمێنێ، ئه‌وا پێویسته راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كلایی بكاته‌وه ساڵی نوێی خوێندن كه‌ی ده‌ستپێبكات.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ڵێت: ئەگەر کۆرۆنا کۆنتڕۆڵکرا پێدەچێت دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول ، ئەگەر نا پێویستمان بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەیكاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دەوام.
ده‌شلێت: پارێزگاری سلێمانی و ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنا، هاوكاری پێوستیان كردون بۆ به‌ڕێوه‌چونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی.
سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م پێداویستییەکانی دەمامک و پاکژکەرەوەش بۆ خوێندکاران کە راستەۆخۆ خۆمان سەرپەرشتی دەکەین ئاماده‌كراوه و پێشتریش هەڵمەتێکمان ئەنجامدا رەنگدانەوەیەکی باشی هەیە لەناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە،تیمەکانی تەندروستی لە هەندێک هۆڵی تاقیکردنەوە دەگەڕێن بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامەتی خوێندکاران.