وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: (140) هەزار خێزان سودمهندهبن له هاوکاری دارایی
18/07/2020
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت: بریاره هاوکاری دارایی بەسەر (140) هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، و ئەمڕۆش وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی رێکخراوی مرۆڤ دۆستان، هاوکاری بەسەر (525) خاوەنپێداویستی تایبەتدا دابەشکرد.
کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند: لە ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەدایە کەمدەرامەتن و توانای داراییان لاوازه، دوای تۆماركردنیان هاوکاری دارایی بەسەر (140) هەزار خێزانی کەمدەرامەتدا دابەشدەکرێت، کە بڕی هاوکارییەکە لە (100) هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
هەر ئەمڕۆ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی رێکخراوی مرۆڤ دۆستان، هاوکاری بەسەر (525) خاوەنپێداویستی تایبەتدا لە سلێمانی دابەشکرد، هەروەها کورسی و عەرەبانە بۆ (12) خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکرا.