وێنە؛ کۆبونەوەی بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى
25/10/2018
کەمێک لەمەوبەر شاندى کۆمەڵى
ئیسلامى گەیشتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى و کۆبونەوەى هەردولا
دەستیپێکرد.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندى
کۆمەڵى ئیسلامى بە سەرۆکایەتى عەلى باپیر، ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى گەیشتنە مەکۆى
سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و لە لایەن عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى ژورى
هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان و هەروەها ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
بەرپرسى دەزگاى
هەڵبژاردنى کۆمەڵى ئیسلامى تێیدا بەشدارن، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى ئەنجامی
هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و قۆناغێكی نوێی سیاسی لە هەرێمی
كوردستان و
عێراق.
پێشتر د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندن بە (سبەی)
راگەیاند؛ کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى تایبەت دەبێت بە پرسی
راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تاوتوێکردنی هەڵوێستی هاوبەش و قۆناغی داهاتو
لەسەر ئەو پرسە و ئەگەرەکانی بەشداری یاخود بەشداری نەکردن لە حکومەت.
فۆتۆ: بڕیار نامیق