بەڕێوبەری ناحیەی بیارە: بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان دەرگای دوەمی مەرزی (تەوێلە-شۆشمێ)مان کردەوە
19/07/2020
بەڕێوبەری ناحیەی بیارە، ڕایدەگەیەنێت: بۆ ئاسانکاری زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 19تەموزی 2020 بە ئامادەبونی قائیمقامی پاوە، دەرگای دوەمی مەرزی تەوێلە-شۆشمێ کرایەوە.
حەمید بارام، بەڕێوبەری ناحیەی بیارە بە سایتی گۆڕانی وت: پاش هەوڵێکی زۆر توانیمان ئاستەنگەکانی کردنەوەی دەرگای دوەمی مەرزەکە تێپەڕێنین و دەرچەیەکی دیکە بکەینەوە بۆ کاری هاوڵاتیانی سنورەکە و کاسبکارانی ئەو ناوچەیە.
دەشڵێت:لە ئێستادا بازرگانی و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بار هەڵگرەکان لەمەرزی تەوێڵە-شۆشمێ ی سنوری ناحیەی بیارە بە شێوازێکی گونجاو ڕێکخراوە و بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئاسانکاری لە سەرجەم سێکتەرەکانی ناوچەکە بۆ ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران.