عەدنان عوسمان: ژیانی هاوڵاتیان بژێویان کەرامەت و مافەکانیان ئەولەویەتی کاری گۆڕانن
19/07/2020
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: گۆڕان بزوتنەوەی چاکسازی و خزمەتگوزاری و عەدالەتە، ئەوانەش پرسە سەرەکیەکانی کارنامەکەین.
عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەشی سێیەمی زنجیرەیەک نوسینیدا بە ناونیشانی، بەرەو ۲٥/۷ نوسیویەتی: ژیانی هاوڵاتیان، بژێویان،کەرامەت و مافەکانیان ئەولەویەتی کاری گۆڕانن و هیچ پرسێکی تر لە سەروی ئەوانەدا نەبوەو نیە.
لە درێژەی نوسینەکەیدا عەدنان عوسمان دەڵێت: کارێکی خراپە هێڵی ئایدۆلۆجی بەدەوری گۆڕاندا بکێشرێت، ئەولەویەتی کاری گۆڕان، پاراستنی کەرامەت و بژێوی هاوڵاتیانە.