ستهم كامیل: کێشەی دابەشبونی "نێو ماڵی کورد" تەنها بە چاکسازیکردنی ڕيشەیی لە سیستمی سیاسی و ئابوری و دابەشکردنی هاوسەنگی دەسەڵاتەکان کۆ ئەبێتەوە
20/07/2020
ڕێكخهری ژوری توێژینهوهی سیاسی بزوتنهوهی گۆڕان، دەربارەی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم دهڵێت: ئەم پەیوەندیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان و قوت و مافه دەستوریەکانی هاوڵاتیانی هەرێم هەیە، هۆكاری خراپی پهیوهندیهكانیش دوو بابهته، یەکەم، شێوازی پەیوەندیەکانە، دوەم دابەشبونی هێزە سیاسیەکانە.
ستهم كامیل ڕێكخهری ژوری توێژینهوهی سیاسی بزوتنهوهی گۆڕان ڕایدهگهیهنێت: ئەوەی وای کرد کە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد بەم ئاسەتە خراپەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردو بگات، ئەوە بو کە ئەم پەیوەندیانە پەیوەندی شەخسی و حزبیبون. تەرکیزی زۆرینەی وەفدی دانوستانەکان لە کاتی تەشکیل کردنی کابینە یەک لە دوای یەکەکاندا لەسەر پلە و پۆست و پشکی سیاسی بوە، نەک بەدیهێنانی مافە دەستوریەکانی خەڵکی هەرێم.
ڕێكخهری ژوری توێژینهوهی سیاسی بزوتنهوهی گۆڕان، ڕێگهچارهی كۆتای هێنان به خراپی پهیوهندیهكانی نێوان عێراق و ههرێم دهخاتهڕوو دهڵێت: پێویستە پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لە پەیوەندی حزبی و کەسیەوە بکرێن بە پەیوەندی نیشتیمانی و دامەزراوەیی. ئەمەش لە ڕێگەی دروستکردنی "دەستەی دانوستان بۆ بەنیشتیمانیکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم بەغداد کە پێویستە سێ سیفەتی سەرەکی تیا بێت.
یەکەم: بتوانی بڕیاری سیاسی بدات لە بەرژەوەدنی هاوڵاتیانی هەرێم.
دوەم: بتوانی بڕیاری تەکنیکی و پسپۆڕی بدات.
سێهەم: لە ژێر چاودێری پەرلەمانی کوردستاندا بێت.
هەروەها زۆر گرنگە کە ئەم دەستەیە ئەرشیفێکی نوسراوی دانوستانی هەبێت، تا خەڵکی کوردستان بزانن نوێنەرەکانیان خەریکی چین و داوای چی ئەکەن، کێ چی ئەڵێت و داوای چی ئەکات.
ستهم كامیل، کێشەی دابەشبونی "نێو ماڵی کورد"ی به بهشێكی گرنگ دهزانیێت له خراپی پهیوهندیهكانی نێوان ههرێم و بهغداد و دهڵێت: دابەشبونی ناو ماڵی کوردی بە پەیوەندی باشی نێوان کاستی سیاسی کۆنابێتەوە. بەڵکو ناو ماڵی کوردی تەنها بە چاکسازیکردنی ڕێشەیی لە سیستمی سیاسی، ئابوری و دابەشکردنی هاوسەنگی دەسەڵاتەکان کۆ ئەبێتەوە. ناو ماڵی کوردی تەنها بە سەروەرکردنی یاسا، بونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، کەمکردنەوەی گەندەڵی، کەمکردنەوەی هەژمونی حزب بەسەر بازاڕ، پەروەردە و زانکۆ، کەرتی تەندروستی، هێزە چەکدارەکان کۆ ئەبێتەوە.