كونسوڵخانەی ئەمەریكا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

29/10/2018

وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمەریكا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە
و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیان تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ دوشەممە وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێم
سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی.

وەفدەكە لە ستیڤن فەیگن، كونسوڵی گشتی و ستەیسی جونسن بەرپرسی
سیاسی كونسوڵخانەكە و وەفدێكی یاوەریان پێكهاتبو و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری
گشتی و محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەراندن و هۆشیار عومەر عەلی رێكخەری ژوری
پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانەوە پێشوازی كران، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق
و هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم كرا.

لە كۆبونەوەكەدا لەسەر پرسی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم،
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: سەرنجی بزوتنەوەكە لەسەر بەرنامەی سیاسی كابینەكەیە و
هەروەها بەلایەوە گرنگە بزانێت بەرنامەی حكومەت تا چەند لەخزمەت چارەسەری كێشەكانی
خەڵكدایە. هەروەها ئەوەخراوەتەڕو: پرسی بەشداریكردن یان نەكردنی گۆڕان لە كابینەی
داهاتوی حكومەتی هەرێم ئەگەرێكی كراوەیە.


هەواڵی زیاتر