سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی په‌روێز خان: به یاسا ڕوبه‌ڕوی سه‌رپێچیكاران ده‌بینه‌وه
26/07/2020
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی په‌روێز خان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی یاساوه ڕوبه‌ڕوی هه‌ركه‌سێك ده‌بینه‌وه كه بیه‌وێت له‌و خاڵه سنوریه‌وه كاری نایاسای بكات و له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا سێ كه‌س له‌سه‌ر ساخته‌كاری دراون به دادگا.
ئاسۆ قادر له‌یل، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی په‌روێز خان،له لێدوانێكیدا به سایتی فه‌ڕمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند: ئیراده‌یه‌كی باش هه‌یه بۆ به‌سیستم كردن و كۆتای هێنان به‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روازه سنوریه‌كان هه‌یه، وه‌زیری دارای هه‌رێم، پیشتیوانی ته‌واوی كاره‌كانمانه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌وشانه‌ی له بازرگانیكردن له سنوره‌كاندا هه‌یه و له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونمان هه‌وڵه‌كانمان به‌ومه‌به‌سته ده‌ستیپێكردوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی په‌روێز خان ده‌شلێت: له پێشتردا كاری باش كراوه بۆیه ده‌مانه‌وێت درێژه‌پێده‌ری كاره باشه‌كان بین و كۆتایی به‌و واقیعه خراپه بێنین كه بونه‌ته ته‌نگه‌ژه‌ی كاری بازرگانی و خراپكردنی ناوی بازرگانی له ده‌روازه‌كان.