پارێزگاری‌ سلێمانی‌: 55 گووند و ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ سنوری‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ سلێمانی‌ زه‌ویه‌كانیان تاپۆده‌كرێت

28/07/2020

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا 55 گوند، كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ چونه‌ته‌ ناو ماسته‌رپلانی‌ سلێمانیه‌وه‌ تاپۆ ده‌كر، و هه‌ركه‌سێكیش زه‌ویه‌كه‌ی‌ به‌ر داموده‌زگای‌ حكومه‌ت كه‌وتبێت قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه‌.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ میدیای‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند:  له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ڕێكاره‌كان بۆ تاپۆكردنی‌ ئه‌و زه‌وی‌ و خانوه‌ زیاده‌ڕه‌ویانه‌ كۆتایدێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانه‌یه‌وه،‌ به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی‌ له‌ یاسای‌ ژماره‌ سێی‌ ساڵی‌ 2019‌ ده‌رچوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری‌ ماسته‌رپلانی‌ شاری‌ سلێمانییه‌وه‌‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌و گوندانه‌ چونه‌ته‌ ماسته‌رپلانی‌ شاره‌وانیه‌وه‌، له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ زنیكدا هه‌موو ئه‌و خانو زه‌ویانه‌ی‌ شاره‌وانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ بۆكردوون تاپۆده‌كرێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ و گه‌رمكردنه‌وه‌ی‌ پازاڕ.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زه‌ویه‌كانیان مۆڵه‌ت و مامه‌ڵه‌ی‌ ڕه‌سمیان هه‌یه‌ و داموده‌زگای‌ حكومیان له‌سه‌ر دروسكراوه‌ یان به‌ر داموده‌زگاكان كه‌وتوون قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه‌.



هەواڵی زیاتر