هێرش سەید سەلیم: لە سلێمانی بەرگری گشتی دروست بووە

08/08/2020

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سلێمانی جگە لەو ئامارانەی بەشێوەیەكی فەرمی تۆماركراون لەناو سەنتەر و نەخۆشخانەكەكان، بەشێكی زۆر زۆر زیاتری ئەوانەن كە بەبێ نیشانەن یان ئەوانەن كە لەماڵەكانی خۆیان جیاكراونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە، ئەمانەش دەبنەوە بەهەڵگر و بەرگری جەستەیان دروست دەبێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ لە سلێمانی بەرگری گشتی دروست ببێت دژی كۆرۆنا، یەكێك لەو شتانەی ڤایرۆس دروستی دەكات بەرگریە كاتێك كۆی كۆمەڵگەیەك توش دەبن بەرگری بەشێوەیەكی گشتی لەناو خەڵك زیاد دەكات

هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپەیسەر پرێسی راگەیاندوه‌ دۆخی كۆرۆنا بەراورد بە هەفتەی پێشوو زۆر باشترە، ئەم شەپۆلە لە 15/6 وە تا 28/6 زۆر بەخێرایی و بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كرد، بەڵام دوای ئەوە بەرەبەرە خاو بونەوەی بەخۆیەوە بینی لە رێك بوونەوەی ئامارەكان و تا ئەم ساتەوەختە دابەزینێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت لەرابردوودا بەجۆرێك لە جۆرەكان ژیان لە سلێمانی ئاسایی ببۆوە بەوپێیەی مەرزەكان كرانەوە و هاتوچۆی هاوڵاتیان لەرێگەی فرۆكەخانەكانەوە هەبوو، رێژەیەكی زۆری گەشتیار هاتنە ناوچەی سلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا خەڵك پابەندە بە تاك پارێزیەوە، بەڵام بڕیارەكانی هەرێم مەركەزین و  وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە كە گشتێندراوە بەسەر هەموو پارێزگاكان بەڵام پارێزگاكان دەسەڵاتیان پێدراوە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیە دەكەن.


هەواڵی زیاتر