د. هێرش سەید سەلیم: نرخی زۆری نەخۆشخانە تایبەتەکان تەنها بۆ زەقکردنەوەی چینایەتیە

10/08/2020

جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی، لە نوسینێکیدا ڕەخنە لە تێچوی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دەگرێت و دەڵێت: ئەو جۆرە لە بازرگانی كردنە بە نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت هەڵكردنی ئاڵای سپی وەزارەتی تەندروستیە بۆ كەرتی تایبەت و ئەوپەڕی فەشەلی ئیدارەدانی كەرتی گشتیە لە دابین كردن یان كۆنتڕۆڵ كردنی باری تەندروستی وتەشەنەسندنی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی، ڕایگەیاند: ڕێگەدان بەم کارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان ئاراستەیەكی خراپە بۆ سارد كردنەوەی كارمەندانی كەرتی گشتی بەو پێیەی ئەوان بێ مووچە خزمەت دەكەن ولەولاوە كارمەندانی كەرتی تایبەت بە پاككراوی لێی ئەخۆن، جگە لە جیاكاری چینایەتی هاوڵاتیانیش كەوتنەژێر پێی خەڵكی نەدارە.

دەقی نوسنەکەی

ئەو جۆرە لە بازرگانی كردنە بە نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت هەڵكردنی ئاڵای سپی وەزارەتی تەندروستیە بۆ كەرتی تایبەت و ئەوپەڕی فەشەلی ئیدارەدانی كەرتی گشتیە لە دابین كردن یان كۆنتڕۆڵ كردنی باری تەندروستی وتەشەنەسندنی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و تایبەتیش زۆنی زەرد كە هیچ خزمەتێك بە فراوان كردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە كۆرۆنا ناكا جگە لە جیاكاری چینایەتی هاوڵاتیان كەوتنەژێر پێی خەڵكی نەدار جگە لەوەش ئاراستەیەكی خراپە بۆ سارد كردنەوەی كارمەندانی كەرتی گشتی بەو پێیەی ئەوان بێ مووچە خزمەت دەكەن ولەولاوە كارمەندانی كەرتی تایبەت بە پاككراوی لێی ئەخۆن ئەم. جۆرە لە داهێنانە بەس لە قەدو باڵای ئەم جۆرەلە ئیدارە ئەوەشێتەوە كە نەتوانێ سادەترین خزمەتگوزاری بۆ كۆی هاوڵاتیانی دابین بكات من. تا ئێرە ڕوو سوورم كە ئەوەی لە توانام دابووبێ لەگەڵ هاوكارەكانمان كردوومانە بەبێ بەرامبەر وە شانازی بە سەرجەم ستافی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دەورووبەری دەكەم كە لە كارگوزارێكەوە تا بەڕێوەبەری گشتی لەماوەی ڕابردوو ئێستاشدا بەردەوامن لە دابین كردنی خزمەتگوزاری خۆڕایی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە سەنتەرەكانمان بەڵام لێرە بەدواوەئۆباڵیبەلاڕێدا بردنی ئەو خزمەتە ژە ئەستۆی ئێمە نیە ئەمە گوزاەشت لە ڕایخۆم دەكا هەر كەسێكیش هاڕایە لەگەڵم ئەتوانی شێریئەم ڕایەم بكاو دەنگ هەڵبڕێ .....

د. هێرش سەید سەلیم
١٠/٠٨/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر