وەزیری دارایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ سه‌رپێچی‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان ده‌كاته‌وه‌

12/08/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنوریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا،وه‌زیری‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،  واژۆ لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی ده‌كات.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە، تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە ماددەی (17) بڕگەی دوەم لە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە پێنجی ساڵی 2010ی هەموراکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، كاری‌ ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ چاودێری‌ كردن و به‌دواداچون ده‌بێت بۆ سه‌رپێچیه‌ گومرگیه‌كان و لێپێچینه‌وه‌ ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ شه‌فافیه‌ت له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كاندا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیش چاودێری‌ ئه‌و كاڵایانه‌ ده‌كات كه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێن.


هەواڵی زیاتر