له ده‌روازه‌ی په‌روێزخان ڕۆژانه 7 كۆمپانیا و 8 قه‌پان پاره له شۆفێر و بازرگانان وه‌رده‌گرن و كه‌مترین داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت
15/08/2020
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژانه شه‌ش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی له ده‌روازه‌كه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی ده‌ستخستنی داهاتی نایاساییه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه.
ئاسۆ قادر له‌یل، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، به سایتی فه‌ڕمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند: له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مۆڵه‌ت دراوه به حه‌وت كۆمپانیا و هه‌شت قه‌پان كه ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی شۆفێران و بازرگانان به‌ڕێده‌كه‌ن و بڕی جیاواز پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن و له‌و پاره‌یه‌ش كه‌مترن ڕێژه‌ی بۆ حكومه‌ته، به‌جۆرێك كۆمپانیا هه‌یه 10 دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت و ته‌نها %20 ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌ته و %80 بۆ كۆمپانیاكه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و كاڵایانه‌ی به قاچاخ هاورده ده‌كرێن، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان وتیشی: ڕۆژانه له ده‌روازه‌كه‌وه هێلكه و مریشك و دووگ و پیاز و خه‌یار و ئوتومبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامه‌ڵه‌ی نایاساییان پێوه ده‌كرێت و بڕێكی زۆر داهاتی لێوه په‌یدا ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك
ئاسۆ قادر له‌یل وتیشی: ئه‌گه‌ر خاوه‌نداری كۆمپانیا‌و قه‌پانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له شۆفێران و بازرگانان وه‌رده‌گیرێت كه‌مبكرێته‌وه، حكومه‌ت و هاولاَتی سودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن و داهاتێكی باش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی