ژوری توێژینەوەی سیاسی ڕاپۆرتێک لەسەر نزیک بونەوەی کۆتای تەمەنی نەوتی جیهانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە

16/08/2020

ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان راپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی ئابوریی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو و کۆتایی تەمەنی نەوتی ئەو وڵاتانە ئامادەکردوە، بەوردی و بە داتا شیکاریی بۆ دۆخی نەوت و ئابوری ئەو وڵاتانە و کاریگەریی کۆرۆنا لەسەریان رونکردوەتەوە.

راپۆرتەکە بەناونیشانی "تەمەنی نەوتی جیهانی عەرەبی لەکۆتایی نزیکە" کە لە راپۆرتی شیکاریی رۆژنامەی زە ئیکۆنۆمیستی بەریتانیی، وەرگیراوە و ئەنوەر کەریم، وەریگێڕاوە و ئامادەی کردوەتەوە.

لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتوە: پرسی کۆتایی تەمەنی نەوت لەوڵاتانی کەنداو، بەجۆرێک لە جۆرەکان بۆ هەرێمی کوردستانیش راستە، ئەم لێکنزیکی و لێکچونەی نێوان وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتانی کەنداو، نزیکەی (85%)ی داهاتە گشتییەکەی لەنەوتەوە دەست دەکەوێت، ئەم داهاتەش لەهەرێم هاوشێوەی وڵاتانی کەنداو، لەلایەن خێزانە سیاسییەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرژەوەندی بەرتەسکی سیاسی و حزبی و بنەماڵەیی.

لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە چۆن دەوڵەتانی کەنداو لەرێگەی داهاتی نەوتەوە، توانیویانە وەلائی هاوڵاتیانی ناوخۆ بەدەستبهێنن، تابگات بە سەپاندنی هەژمونی سیاسی خۆیان بەسەر دەوڵەتانی ناوچەکەدا، لەهەرێمی کوردستانیش ئەو داهاتە زۆرەی کە لەنەوتەوە دەست دەکەوێت، بە بەردەوام لەلایەن دو حیزبی حکومڕان (پارتی و یەکێتی)، هاوشێوەی سیاسەتی وڵاتانی کەنداو، ئەو داهاتەیان بەکارهێناوە بۆ مانەوەی خۆیان و لێدان و لاوازکردنی هێزە نەیارەکانیان.

راپۆرتەکەی ژوری توێژینەوەکان ئەوەیخستوەتەڕو کە؛ وڵاتانی عەرەبی بودجەکانیان زیاتر نابێت بەهۆی داهاتی نەوتەوە. بە نمونە جەزائیر بۆ پڕکڕدنەوەی بودجەکەی پێویستی بەوەیە نرخی بەرمیلێک نەوت بە (157) دۆلار، عوممان پێویستی بەوەیە نرخی نەوت بگاتە (87) دۆلار. تەنها قەتەر دەتوانێت باڵانسی بودجەکەی بکات لەم نرخەی ئێستادا کە زیاتر لە (40) دۆلاری ئەمەریکییە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەکە کلیک لەو لینکەی خوارەوە بکە
کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر