مستەفا سەید قادر لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا و راوێژکاری سەربازی ئەو وڵاتە کۆبویەوە
19/08/2020
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە (18/8/2020) لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا و راوێژکاری سەربازی ئەو وڵاتە، لە شاری هەولێر کۆبووەوە، داوایلێکردن هاوکاری هەرێمی کوردستانبن بۆ چاکسازی.
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم لەدیوانی سەرۆکایەتی، پێشوازی لە (مێڵ سمارت) جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا و ستیڤ پەکەرینگ ڕاوێژکاری سەربازی ئەو وڵاتە کردو لە کوبونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەوردی لە بارەی دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە، چاکسازی و هەنگاوەکانی یەکخستنی ئەو هێزە گفتوگۆکرا، مستەفا سەید قادر ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان بەردەوام لەهەوڵدان بۆ بە دامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، داواشی لە جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ چاکسازی و بەدامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە.
لای خۆیەوە جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا، وتی؛ پشتیوانی هەمووهەوڵ و هەنگاوەکانن بۆ چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاپۆرتێکیان داوەتە حکومەت و لایەنە پەیوەنیدارەکان.