وەک عورفێکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بەیانیان لەمەکۆی سەرەکی دانیشتی راوێژکاری بەڕێوە دەچێت

19/08/2020

ستەم کامیل ڕێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی، بەسایتی فەرمی گۆڕانی ڕاگەیاند: بیرۆکەی کۆبونەوەی بەیانیان بە جۆرەیە کە بەشێک لە کارەکتەر و هەڵسوڕاوەکانی بزوتنەوەکە، وەک یەکەم کاری ڕۆژەکەیان، لە کاتژمێر ۸:۳٠ ی بەیانیاندا ، کۆبونەتەوە بۆ پێدانی زانیاری و سەرنج بەیەکتر لەسەر نوێترین ڕوداوە سیاسیەکانی ناوخۆ، عێراق و ناوچەکەو جیهان، هەروەها بۆ داڕشتنی ڕوئیایەکی ڕێکخراوەیی هاوبەش لەسەر پرسە سیاسیە ڕۆژانەییەکان، بۆئەوەی لە تەواوی ڕۆژەکەدا تیمی  ژورەکان، میدیا، و دامەزراوەکانی تری بزوتنەوەکە کاری لەسەر بکەن.

"لەگەڵ سەرپێ خستنەوەی ئەم چالاکیەکدا، بڕیار وایە کە هەر هەفتەی کەسێک کۆبونەوەکان ببات بەڕێوە، بۆ یەکەم هەفتەش هاوڕێیانمان ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم کارە مانادارەیان پێبەخشین. لەم هەفتەیەدا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم، بابەتە ئانیە سیاسیەکانی وەک پرسی ئاڵنگاریەکانی بەردەم ڕێکەوتنی نێوان بەغداد و هەرێم، دۆخی خۆپیشاندانی چەند ناوچەیەکی دیاریکراو و، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراقمان تاوتێکرد. لەسەر ئاستی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاستیش، بەشێک لە هاوکێشە سیاسیە نوێکانی وەک ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات، ئیسرائل، ئەمەریکا و لێکەوتەکانی جیوپۆڵیتکیەکانی لەسەر ناوچەکە، گفتوگۆی  لەسەر کرا، لەگەڵ چەند بابەتێکی تردا".


هەواڵی زیاتر