ئه‌ندامێكی شاندی گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق: سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ڕێكده‌خرێته‌وه
20/08/2020
ئه‌ندامێكی كوردی شاندی گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق، له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌شداری كورد به شاندێكی كارا له گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق، ڕه‌هه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان.
لاوك سه‌ڵاح ئه‌ندامی شاندی گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق وتیشی: ئێستا كاتێكی باشه بۆ ئه‌م گفتوگۆیانه، چونكه له ئێستادا كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له مه‌ترسی گروپه چه‌كدار و توندڕه‌وه‌كان و قه‌یرانه ئابوری و ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌وه‌ی له ئێستا هه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه بۆ عێراق و هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا لاوك سه‌ڵاح، ده‌شڵێت: به‌شێك له‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت كراون له پێشتردا كورد تێدا به‌شدار نه‌بوه و به‌ڵام له ئێستادا كه ئه‌م ڕێكه‌وتنانه نوێدهكرێنهوه كورد به‌شداره تێدا و مافه‌كانی تێدا جێدهكرێتهوه.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی شاندی گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق سه‌باره‌ت به به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له شاندی عێراق ده‌ڵێت: به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت قورسای خۆی هه‌یه بۆ ته‌بای كورد له به‌رچاوی ده‌ره‌وه و پێوسته له ناوخۆش چاكسازی بكرێت و ئاڵهنگاریهكان تێپه‌ڕێندرێت.