به بڕیاری وهزیری دارایی لێخۆشبونی باجی چهند كۆمپانیایهك هەڵوەشایهوه
24/08/2020
به بڕیارێك وهزیری دارایی بڕیاری لێخۆشبونی پێدانی باجی بۆ ژمارهیهك کۆمپانیا هەڵوەشاندەوە له بوارهكانی گەشتوگوزار و باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە چاکسازی لە سیستمی باج لە کوردستان کرد.
یەکیک لە بڕیارەکانی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبونی باجە بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.
هاوکات ئەو لێخۆشبونانەی بۆ باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەرکرابون هەڵدەوەشێندرێتەوە و پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەپێدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.
لەگەڵیشیدا وەزیری دارایی بڕیاریداوە کە گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵبوەشێندرێتەوە، کە تایبەتە بەلێخۆشبونی باج تا (5/2/2036) و لەمەودوا پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە پێدانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانەکەوە کە دەکاتە (7/8/2019).