ئەنجومەنی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی تیمی حکومی بزوتنەوەکە دەکەن

27/08/2020

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27\8\2020 ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەیان ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا، باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، باسی لە دواین هەوڵەکانی تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕانکرد، بۆ ئەنجامدانی چاکسازی گشتی و خزمەتکردنی ئەو سێکتەرانەی کە پەیوەندیدارن بەو وەزارەتانەی کادرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەیدەبەن.

لەسەر ئاستی ناوخۆیی نزار مەحمود باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژای بە هەوڵەکانی بزوتنەوەکە کرد ، لە ئاستە جیاوازەکاندا بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە.

لە کۆبونەوەکاندا بەشداربوان سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان تایبەت بە کاری تیمی حکومەتی بزوتنەوەکەو هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو.


هەواڵی زیاتر