لاوك سه‌ڵاح: جێبەجێکردنی چاکسازی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکات

29/08/2020

ئه‌ندامێكی‌‌ كوردی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كورد به‌شداره‌بێت له‌ لیژنەی باڵای گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق و خۆی پێداگری لە ماف و پێداویستیەکانی خۆی‌ دەکات بۆیە پێوستە تۆکمەبین وتار و بۆچونمان میانڕەوبێ چاکسازی بکەین، كه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی‌ چاكسازیه‌.
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕان، لاوك سه‌ڵاح ئه‌ندامی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق دەڵێت: نۆ نۆ یاداشتی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا گفتوگۆی‌ له‌سه‌رده‌كرێت له‌وانه‌، مەلەفی پێشمه‌رگە، وزە، ئابوری، تەندروستی، خوێندنی باڵا، كود نوێنه‌ری‌ ده‌بێت له‌ لیژنه‌كاندا.
لاوك سه‌ڵاح ده‌شلێت: له‌ درێژه‌ی‌ گفتوگۆكاندا و له‌ مه‌له‌فی‌ سیاسیا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لە عێراق و ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی بو سەرفکرنی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو پارەکە دەدرێتە یۆنامی و ئەو سەرفی دەکات.

 

 

 

.


هەواڵی زیاتر