ئه‌ندامێكی‌‌ كوردی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق: كورد نوێنه‌ری‌ ده‌بێت له‌ لیژنه‌كانی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ نێوان ئه‌مریكا و عێراق

29/08/2020


ئه‌ندامێكی‌‌ كوردی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شداری‌ كورد له‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ماف و به‌ركه‌وته‌كانی‌ هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 29/8/2020 له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سیمینارێك بۆ لاوك سه‌ڵاح ئه‌ندامی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق، سازكرا بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌‌تجامی‌ سه‌ردانی‌ شاندی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌ به‌شداری‌ نوێنه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌مریكا.
لاوك سه‌ڵاح ئه‌ندامی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق دەڵێت: نۆ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا گفتوگۆی‌ له‌سه‌رده‌كرێت له‌وانه‌، مەلەفی پێشمه‌رگە، وزە، ئابوری، تەندروستی، خوێندنی باڵا، كود نوێنه‌ری‌ ده‌بێت له‌ لیژنه‌كاندا.
له‌ دیمانه‌یه‌كشدا له‌گه‌ڵ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان،كه‌ دواتر ده‌قه‌كه‌ی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، لاوك سه‌ڵاح ئه‌ندامی‌ شاندی‌ گفتوگۆی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا و عێراق، ورده‌كاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.


هەواڵی زیاتر