ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان نوێترین لێکۆڵینەوەی دەربارەی هێرش و لەشکرکێشی و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە

29/08/2020

ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، نوێترین لێکۆڵینەوەی بەناونیشانی
"هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان: لێكەوتەو سیناریۆكان" بڵاوکردەوە.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن گەیلان عەباس ئەندامی ژوری توێژینەوەکان-گۆشەی سیاسی، نوسراو ئامادەکراوە.

لەلێکۆڵینەوەکەدا هاتوە "تورکیا لەساڵی ١٩٨٣ەوە بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هێرشی جیاجیای کردوەتە سەرناوچە سنورییەکان، ئەوەش لەژێر پاساوی پاراستنی ئەمنی قەومی و لەناوبردنی پەکەکە، لەئێستاشدا دەستیکردوەتەوە بەو ئۆپەراسیۆنانەی و ماوەی زیاتر لەدو مانگە لەرێگەی ئاسمان و زەوییەوە پەلاماری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، هاوکات لەپاڵ هێرشەکانیدا سوپای تورکیا ئەمجارە بەقوڵایی نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر هاتوەتە نێو خاکی هەرێمەوە، ئەمەش مەترسییەکی جدی بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان زیادکردوەو پێشبینی لێکەوتەی سلبی لێچاوەڕوان دەکرێت".
هاوکات لەدرێژەی لێکۆڵینەوەکەدا تیشک خراوەتەسەر سەر کۆمەڵێک لایەن پەیوەست بەم بابەتەوە، لەوانەش (مێژوی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، پێگەی سەربازی تورکیا لەئێستای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، گفتوگۆکردن دەربارەی ئامانج و پلان و ستراتیژی تورکیا لە ئەنجامدانی ئەم هێرش و ئۆپەراسیۆنانە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، زیان و لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە، کاردانەوە ناوخۆیی و عێراقییەکان بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی تورکیا، پێشبینی بۆ سیناریۆ و ئەگەرە چاوەروانکراوەکان لەماوەی داهاتودا ... ئەمانەو چەند پرسێکی دیکە)، لەمیانەی لێکۆڵینەوەکەدا هەوڵدراوە بەوردی سەرنج لەسەر ئەم بابەتانە بخرێتەرو گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

بۆ بینینی درێژەیی لێکۆڵینەوەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:

کلیک لێرە بکە





هەواڵی زیاتر