وەزیری بازرگانی: لە رۆژانی داھاتوودا بەرھەمی دانوستانەكان دڵخۆشكەر دەبن و ئەنجامی دەبێت

03/09/2020


وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق واژۆ بكرێت
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ده‌ڵێت: لە رۆژانی داھاتوودا بەرھەمی دانوستانەكان دڵخۆشكەر دەبن و ئەنجامی دەبێت، بڕیارە شاندی باڵای دانوستانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە و ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانەی پێشتر لەسەری رێككەوتوون.
وه‌زیری‌ بازرگانی‌ ده‌شڵێت: ھەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بەرامبەر بە حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان ھەردوو حكوومەت، تا ئێستاش قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكرێت.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە ئەمەریكا بە نوێنەرانی ھەرێمی كوردستانی راگەیاندبوو، دەیەوێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.


هەواڵی زیاتر