د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایەو پشتیوانیانین
13/09/2020
    
    
    
     پارێزگارى سلیمانى ڕایدەگەیەنێت: داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایەو پشتیوانیانین 
بەنووسراوی فەرمیی سەرجەم داواکاریەکانیان  پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکەین
ئەمڕۆ  خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژى سنورى سلێمانى بەڕێوەچو  د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەگەڵ مامۆستایان کۆبویەوەو پشتیوانی داواکانیانی کرد.
پارێزگاری سلێمانی، یاداشتی تایبەت بە دامەزراندنی لێوەرگرتن و هەر ئەمڕۆ بەنووسراوی فەرمیی پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری کردن.