د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌: ‌سلێمانی‌ به‌ شاری‌ پێکه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌ عێراق دیاریکرا

14/09/2020

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: رێکخه‌ری‌ پرۆژه‌ی‌ پێکه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ نیشتمانیی‌ عێراقی‌‌ بڕیاردراوه‌ ‌ سلێمانی‌ وه‌ک شاری‌ پێکه‌وه‌ژیان بۆ ئه‌مساڵ دیاری‌ بکرێت.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێک که‌ واژووی‌ رێکخه‌ری‌ پرۆژه‌ی‌ پێکه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ نیشتمانیی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌، بڕیاردرا شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ک شاری‌ پێکه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌ عێراق بۆ ساڵی‌ ٢٠٢٠ ده‌ستنیشانبکه‌ن، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانی‌ و مرۆیه‌یی‌ حکومه‌تی‌ خۆجێی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ دابینکردنی‌ پێکه‌وه‌ژیان داویانه‌.


هەواڵی زیاتر