كوێستان محه‌مه‌د: 114ملیار دینار دابه‌ش ده‌كه‌ن بەسەر 140 هەزار خێزاندا

15/09/2020

 وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ١١٤ملیار دینار دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی‌ پێویستیان به‌ هاوكارییه‌،١٤٠هه‌زار خێزانیش سودمەند دەبن لێی.

كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: هاوكارییه‌كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌گرێته‌و كه‌ پێویستیان به‌هاوكارییه‌،‌ له‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، بێوه‌ژن و كرێچی و هه‌رخێزانێك مه‌رجه‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌ بیگرێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ماوه‌ی ڕابردوو ٨٨ هه‌زار هاووڵاتی له‌ چوارچێوه‌ی تۆڕی چاودێری خێزان هاوكاری مانگانه‌یان وه‌رده‌گرت، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو مووچه‌كانیان بڕاوه‌، ئێستا‌ سیستمێكی نوێمان حازركردووه‌ ناردوومانه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی، هه‌ركات دۆخی دارایی حكوومه‌ت باش بوو، ئه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ ناوی ئه‌و خێزانانه‌ دیاری ده‌كرێت، کە پێویستیان به‌ هاوكارییه‌، هاوكارییان بۆ دابینبكرێت".


هەواڵی زیاتر