فەرهەنگ خالید بەمەبەبستی چاودێری کوالیتی و بەرهەمی کارگەکان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دۆسییەی کارگە گەورەکان لە دەستەی وەبەرهێنان وەردەگرێت

17/09/2020

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بەپێی یاساي ژمارە (20)ی ساڵی (1998)ی کارپێکراو کە ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرکارە، کاری پێ دەکرێت کە بریتیە لە یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی دەبێت هەمو کارگەیەک کە دەست بەکارکردن دەکات، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆمار بکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ئەم میکانیزمە نەکراوە بەڵکو کارگە گەورەکان کە سەرمایەکانیان لە سەرو یەک ملیۆن دۆلارەوەیە، سودیان لە یاسای وەبەرهێنان ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٦) وەرگرتوە، بەڵام دوای ئەوە دەبوایە کارگەکان لەروی چاودێری و هونەرییەوە رادەستی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی‌ بكرێت کە نەکرابو.

فەرهەنگ خالید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتى: لەو رێگەیەوە دەتوانین چاودێری کوالیتی و بەرهەمی کارگەکان بکەین و هەڵسەنگاندیان بۆ بکەین بڕیار دراوە و  سەرجەم دۆسیەی کۆمپانیا گەورەکان کە پێشتر لە دەستەی وەبەرهێنان بون، رادەستی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بکرێت.


وتیشی: لە رابردودا هەر کارگەیەکی گەورە کە ناوی لە دەستەی وەبەرهێنان تۆمار دەکرا، دۆسییەکانیان لە دەستەی وەبەرهێنان دەمایەوە، لەکاتێکدا کارەکانیان لەرێگەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەکرا، بەڵام دواتر لەرێگەی وەزارەتی بازرگانی و و پیشەسازییەوە بە دەستەی وەبەرهێنانمان راگەیاند ئەوە کارێکی هەڵەیە لە رابردودا کراوە و دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، ئەوانیش هەمان بۆچونی وەزارەتیان هەبو کە دەبێت سەرپەرشتی و چاودێریکردنی ئەو کارگانە بگەڕێتەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە .

رونیشیکردەوە، بەو هەنگاو کارگەکان دەتوانن سود لە ماف و ئیمتیازاتی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی ژمارە (20)ی ساڵی (1998) بکەن لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە  و لەلایەکی دیکەوەشەوە وەزارەتی بازرگانی دەتوانێت لە شارەکانی هەرێم چاودێری کارەکانی ئەو کارگانە بکات لە نزیکەوە.


هەواڵی زیاتر