دانا عەبدولکەریم: ئەو پڕۆژانەى بەهۆى کۆرۆناوە راگیرابون، خراونەتەوە گەڕ
17/09/2020
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت؛ ده‌ستیان کردوەته‌وه بە به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژەکان کە بەهۆی کۆرۆناوە وەستابون و ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن نزیکین لە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا.
لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا بۆ بەشى کوردیى رادیۆى دەنگى ئەمەریکا، دانا عەبدولکەرم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: دوسایدکردنی رێگای نێوان شارەکان یەکێکە لە بەرنامە گرنگەکانی وەزارەتەکەیان و لە دەستپێکی کارەکانی وەزارەتەکەشیان لەم کابینەیەدا، (72) پڕۆژەی بواری رێگاوبانیان جێبەجێکردوەو دەشڵێت: لەئێستادا دەستمان کردوەتەوە بە به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژەکان کە پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە وەستابون.
وتیشى: لەپلانی چوار ساڵەی وەزارەتەکەماندا ئەوەی بەلامانەوە گرنگ بو، دروستکردن و ته‌واوکردنی رێگا دوسایده‌کانی نێوان پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانه، ئەمە سه‌ره‌ڕای ته‌واوکردنی هه‌ندێک له‌و پرۆژانه‌ی که چه‌ندین ساڵه له‌کابینه‌کانی پێش‌و ته‌واو نه‌کراوه و به‌ته‌واونه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، لەگەڵ کارکردن بۆ دروستکردنی ڕێگای خێرای زۆر، له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسنین و یه‌که‌ی نیشته‌جێبون بۆ که‌مده‌رامه‌تان، ئه‌مه له‌ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌زاره‌ته.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەقۆناغی یەکەمی دەستبەکاربونمان تا کۆتایی مانگی شوبات و پێش هاتنی پەتای کۆرۆنا، توانیمان به‌شێوه‌یه‌کی خێرا چه‌ند پڕۆپۆزه‌ڵێک ئاماده‌بکه‌ین و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن بۆ چاککردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌کان، به‌پێی ئه‌و پڕۆپۆزه‌ڵانه‌ی وەزارەتمان ئاماده‌ی کرد، پێویستیمان به سەرو (150-160) ملیار دینار بو که هه‌مو ڕێگاکان نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه، له‌به‌ر دیاریکراوی بودجه‌که‌ش ناچار دابه‌شی سێ قۆناغمان کرد، واته هه‌ر ساڵێک قۆناغێک جێبه‌جێبکه‌ین.
لەبارەی پڕۆژەکانی قۆناغی یەکەمیش رونیکردەوە، ساڵی رابردو توانیمان به‌بڕی زیاتر له(40) ملیار دینار قۆناغی یه‌که‌م جێبه‌جێبکه‌ین که(72) پرۆژه بو له‌ماوه‌ی سێ مانگدا هه‌موی ته‌واوبو، ته‌نها چه‌ند پرۆژه‌یه‌کیان نه‌بێت که پێویست بو گۆڕانکاری تیا بکرێت و ڕێگای تری بخرێته سه‌ر.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەڵێت: بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتە پێشەوە هەر لە سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناو قەیرانی دارایی و بەوهۆیەشەوە راگرتنی بودجەی وەبەرهێنان، بەشێک لە پڕۆژەکان وەستان، بەڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا‌و له‌م کاته به‌دواوه ده‌ستمان کردوەته‌وه بە به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له پرۆژه ستراتیژییه‌کان هه‌ر نه‌وه‌ستاون کاری باشیان تێداکراوه، دوسایدی نێوان هه‌ولێر-دهۆک کاری باشی تێدا کراوه ، ڕێگای سلێمانی –که‌لار ئه‌ویشمان خستۆته‌وه گه‌ڕئێستا کاری باشی تێدا ده‌کرێت، له ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ڕێگای دوکان- چوارقوڕنه که به‌شێکه له دوسایدی نێوان هه‌ولێر- سلێمانی ئه‌ویش ده‌که‌وێته گه‌ڕ.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دانا عەبدولکەریم وتی: "هه‌مو ئاماژه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن ئێمه نزیکین له ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان جێگیرییه‌کی ئابوری دروست ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌کانی جیهان به‌جۆرێکی ئیجابی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مانه واده‌کات بتوانیین به‌شێک له‌م پرۆژانه جێبه‌جێ بکه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که به‌ره‌و باشی بڕوات ئێمه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی کابینه‌که ڕێگا دوسایده‌کانی نێوان پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو ده‌که‌ین.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه ئاماژەی بەوەکرد، هه‌وڵده‌ده‌ین پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنین بکه‌ین به ئه‌مری واقیع و له هه‌رێمی کوردستاندا جێبه‌جێی بکه‌ین کە هەمو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان تێکنه‌چێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌رکه‌وتو ده‌بێت و جێبه‌جێ ده‌کرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌کی قازانجبه‌خشه، هەروەها پڕۆژەیەکی ستراتیژییه واته ده‌کرا ده‌ساڵ پێش ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم بیکردایه. ئاشکرایکرد "له‌داهاتویه‌کی نزیکدا قۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌کە ده‌ست پێده‌که‌ین ئه‌ویش بریتییه له ئاماده‌کردنی (feasibility study)ی پرۆژه‌که، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ده‌توانیین بانگه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌وره‌ی دونیا بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شداربن ئه‌وکاته ده‌چینه قۆناغی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که‌وه. هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی ڕێگای خێرا "motorway/highway "یان هه‌ر ناوێکی تری لێ بنێین، ئه‌گه‌ر له کۆتایی ئه‌م ساڵیش‌دا نه‌بێت، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکی ده‌ره‌کی که ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان کار له‌و بواره‌دا بکه‌ن و له‌و بواره‌شدا بچینه پێشه‌وه".