وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێویستە پێش ئەوەی بگەینە وەزری زستان رێگای (باشماخ-پێنجوێن) تهواو بكرێت
20/09/2020
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنیت: بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرۆژهی رێگای (باشماخ-پێنجوێن) دواکەوتوه، ئەمڕۆ دوبارە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکەیە بەشێوەیەکی خێرا بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکەین.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی رێگای (باشماخ-پێنجوێن)ـی کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: پێوسته پڕۆژەکە تەواو بکرێت و هەوڵیشمانداوە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە نزیکترین کاتدا پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بەڵێندەر بێ کەم و کورتی کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتیشی: ههمو ههولێك دهدهین بۆ تهواوكردنی ڕێگاكه پێش وهرزی زستان و ههمو كارئاسانیهك دهكهین، هۆکاری دواکەتنی ئەم پڕۆژەیە بەشێکی لە ئەستۆی کابینەکانی پێشوی حکومەتدایە.