کونسوڵی گشتی چیک سه‌ردانی‌ جێگری سەرۆکی هەرێم ده‌كات

22/09/2020

ڕۆژی‌  دوشەممە، مستەفا سەید قادر، جێگری‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە دیوانی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم، پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک و  باسیان لە بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیە دوقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کرد.

لای‌ خۆیەوە میخال سڤۆبۆدا، ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ هاوکاریکردن و پێشکەشکردنی راوێژ لەو بوارانەدا لە پێناو فراوانکردنی  پرۆژەکانی وەبەرهێنان و هێنانەکایەی پلانی هەمە چەشنەیی ئابوری و بوژانەوەی سەکتەرە جیاوازەکانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان.

 مستەفا سەید قادر، لە کۆبونەوەکەدا تیشکی خستە سەر پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هێزێکی دامەزراوەییدا لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و دەستپێشخەرییەکان بۆ فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات.

کونسوڵی گشتی کۆماری چیک ئەوەشی راگەیاند: چەندین پرۆژە لە سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئاوەدانکردنەوە و کۆمەکی ئاوارەکان لە هەر سێ پارێزگاکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی چیکەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئەنجامدراوە و بەردەوام دەبن لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەدا.


هەواڵی زیاتر