دانا عه‌بدولكه‌ریم: خراپی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به‌م كابینه‌یه‌وه نیه
24/09/2020
دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شداریی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هۆكار بوه بۆ چاكسازی و مانه‌وه‌ی هه‌رێم به یه‌كگرتویی و ده‌شڵێت خراپی رێگاوبانه‌كان په‌یوه‌ندی به‌م كابینه‌یه‌وه نیه.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی بۆ رادیۆی ده‌نگی گۆڕان وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه رونیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربون كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت و له چوارچێوه‌ی دانانی پنی چوار ساڵه‌كه‌ی كابینه‌كه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پلانی ستراتیژی و درێژخایه‌نمان داڕشت كه بریتییه له ته‌واوكردنی رێگا دوسایده‌كانی نێوان پارێزگاكان و هیڵی خێرا و هێلی ئاسنین، له‌گه‌ڵ پلانی مامناوه‌ند كه بریتییه له دروستكردن و چاككردنی هه‌ندێ رێگای تری نێوان شاره‌كان، هه‌روه‌ها پلانی كاتی واته بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ئێستادا پێویستیان به‌جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردن هه‌یه كه خۆی له چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا خراپبوه‌كانی ئێستای نێوان شاره‌كانه‌وه هه‌یه.
وتیشی: له سێ مانگی یه‌كه‌مدا توانیمان ده‌رخسته‌یه‌كی ته‌واو بۆ هه‌مو رێگاوبانه‌كان ئاماده بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێویستمان به نزیكه‌ی 160 ملیاردینار زیاتر بو بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له ئێستادا پێویستیان به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، ساڵی رابردو نه‌مانتوانی ئه‌و بودجه‌یه دابین بكه‌ین بۆیه دابه‌شمان كرد به سێ قۆناغ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ساڵه و قۆناغێكك جێبه‌جێ بكه‌ین. له قۆناغی یه‌كه‌مدا داوامان كرد بڕی 40 ملیار دینار ته‌رخان بكرێت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و توانمان له ماوه‌ی 70 رۆژدا 79 پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها 22 پرۆژه‌مان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردو ته‌واو كردوه به تێچوی 110 ملیار دینار. واته بێجگه له 79 پرۆژه‌كه، 22 پرۆژه‌ی دیكه‌مان ته‌واو كردوه به تێچوی 110 ملیار دینار، پرۆژه ستراتیژژه‌كانیشمان به‌گه‌ڕخستونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی كه وه‌ستابون، له‌وانه رێگای دوسایدی ده‌ربه‌ندیخان- كه‌لار، كه‌لار كفری، دوكان- چوارقۆڕنه، رێگای نێوده‌وڵه‌تی باشماخ.
دانا عه‌بدولكه‌ریم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خراپی رێگاویانه‌كان په‌یوه‌ندی به‌م كابینه‌یه‌وه نیه، به‌ڵكو كابینه‌كانی پێش‌و وه‌ك پێویست گرنگییان به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان نه‌داوه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه هێڵی ئاسنین له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وتی: به‌دڵنیاییه‌وه پلانێكمان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه داناوه كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت، به‌دخه‌وه نه‌یاره‌كانمان به‌شیچوه‌ی ته‌نز باس له‌م بابته ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به هاوكاری و پشتیوانی كه‌رتی گشتی جَبه‌جێ ده‌كرێت به سێ قۆناغ كه بریتین له ....
وتیشی: قۆناغی یه‌كه‌م بریتییه له (Visibility Study) كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و ئامانج لێی بریتییه له راكێشانی وه‌به‌رهێنی ده‌ره‌كی چونكه داهاته‌كه‌ی له‌توانای حكومه‌تدا نیه، ئه‌م پرۆژه‌یه سودبه‌خشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌ركاتێك كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان بزانن قازانجبه‌خشه، ئه‌وا دودڵ نابن له جێبه‌جێكردنی، له‌ماوه‌ی 30 بۆ 45 رۆژی داهاتودا گرێبه‌ستی (Visibility Study) ئیمزا ده‌كرێت كه قۆناغی یه‌كه‌مه، دواتر ده‌ست ده‌كرێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین كۆمپانیا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه. قۆناغی دوه‌میش بریتیه له قۆناغی دیزاین و دواقۆناغیش بریتی ده‌بێت له قۆناغی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه. هیوادارین بتوانین پێش ئه‌م كابینه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌ه‌كانی نیشته‌جێبونیش دانا عه‌بدولكه‌رم وتی: له‌ئێستادا 9000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌ژێرجێبه‌جێكردندان به چاودێریی وه‌زاره‌ت، داوامانكردوه به‌شێك له بودجه دابین بكرێت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان، هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه‌ش ته‌واوكراون به‌ڵام پێداویستیی خزمه‌تگوزارییكانیان ته‌واو نه‌بوه. له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌وڵده‌ین گرفتی ته‌واكردنی پرۆه ته‌واونه‌كراوه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی گۆڕان له به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دانا عه‌بدولكه‌ریم جه‌خت كرده‌وه: كاریگه‌ریی گۆڕان له‌م كابینه‌یه ئیجابییه چونكه له كارنامه‌ی حكومه‌تدا زۆر به رونی ئاماژه به پایه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م كابینه‌یه كراوه كه چاكسازییه، پڕۆسه‌ی چاكسازیش كاریگه‌ریی گۆڕانی به‌سه‌ره‌وه بوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه چاكسازی بێت، كاریگه‌رییه‌كی تری ئیجابی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت پاراستنی سه‌ره‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، گۆڕان هۆكارێك بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه.