700 پارچه زه‌وی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تاپۆکرا
28/09/2020
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2020، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند
که دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان له هه‌موو قۆناغ و دۆخ و داخوازییه
یاسایی و کارگێڕیی و ته‌کنیکییه‌کاندا، بۆ ته‌رخانکردن و تاپۆکردنی 700
پارچه زه‌وی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی
زه‌وییه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه درا.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شاناز و ئاسوده‌ین که
توانیمان داکۆکیکارێکی راستگۆ و دڵسۆزبین له‌م دۆسییه‌داو به هیممه‌تی
هه‌موو لایه‌ک رێکاره‌کان ته‌واوبکه‌ین و بودجه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی
زه‌وییه‌کانیش وه‌ک پارێزگاری سلێمانی بگرینه ئه‌ستۆ
پارێزگاری سلێمانی ده‌شلێت: سوپاسی م ماندووبونی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین‌كه په‌یوه‌ندیدارن به‌م بابه‌ته‌وه هه‌بوه.