بڕی 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی دوسایدی کەلار سلێمانی تەرخاندەکرێت
29/09/2020
لەسەر پێشنیار و داواکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، سەرۆکی
حکومەتی ھەرێم بڕی 20 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دوسایدی کەلار
سلێمانی تەرخاندەکرد،کە ماوەیەک بوو وەستابوو.
ئەوەش لەسەر داواو
پێشنیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بو،
بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکە کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی
ئاوەدانکردنەوە لەپێناو خزمەتکردن بە ھاوڵاتیان.
ھاوکات لە سەرەتای ئەم مانگەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو، وێڕای بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکە،
بەڵێندەر و سەرپەرشتیارانی راسپارد بەھەمو توانایانەوە دەستبەکار بکەنەوەو
دڵنیایشی پێدان وەک وەزارەت و ھەروەھا حکومەتیش کە بودجەو شایستە
داراییەکانیان بۆ تەرخان دەکەن.