د.هێرش سه‌ید سه‌لیم: تا ئه‌م ساته‌ش زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر خود پارێزی و تاك پارێزی كردۆته‌وه
07/10/2020
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: تا ئه‌م ساته‌ش زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر خود پارێزی و تاكپارێزی كردۆته‌وه به‌بڕوای من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هیچ له‌بارودۆخی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا ناگۆڕێت بگره ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بێت داخستنی هه‌ندێك شوێنه له‌وانه كافتریاكان، ئه‌گه‌ر بابه‌تی كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند پێویسته ئه‌و شوێنانه ڕێ و شوێنیان له‌گه‌ڵ بكرێت هه‌ندێك شوێن دابخرێت و هه‌ندێك شوێنیش له‌ژێر چاودێری چڕی خۆپارێزیدا بن.
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند: ناكرێت له ئێستاوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بكرێت و بارودۆخه‌كه‌ش نه‌خوازێت به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هاوكات ڕه‌تیده‌كاته‌وه وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان كردبێت بۆ لایه‌نی ئیداری.
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی نه‌مانی جێگا بۆ تووشبوووانی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت" ئه‌م گه‌یاندنه گه‌یاندنێكی هه‌ڵه‌یه شوێن هه‌یه بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌ڵام وه‌كو چاودێری ورد شوێن نه‌ماوه بۆ نه‌خۆش له‌به‌رئه‌وه‌ی "بێده‌كانی" تایبه‌ت به‌چاودێری ورد دیاریكراون له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو نه‌خۆشخانه‌مان هه‌یه تایبه‌ت به‌چاودێری ورد بۆ كۆرۆنا چوار سه‌نته‌ر به‌گشتی نه‌خۆشی كۆرۆنای تێدا داخل ده‌كرێت له‌و چواره دووانیان چاودێری وردیشی تێدایه وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا، به‌ڵام ژماره‌ی "بێده‌كانی" ئه‌و دوو شوێنه دیاریكراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌و "بێدانه" زیادبێت كه‌به‌رده‌وامی ئه‌و دوو چاودێری ورد پڕه له‌نه‌خۆش و جێگا نییه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌تان چیه بۆ پایز بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا؟ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وتی" ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی هه‌تا ئه‌م ساته‌ش زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر خودپارێزی و تاكپارێزی كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین خه‌ڵك وا لێبكه‌ین هه‌مووی ماسك به‌كاربهێنێت هه‌روه‌ك چۆن له‌ئه‌وروپا پیاده ده‌كرێت، پۆشینی ماسك له‌شوێنه‌گشتیه‌كان یان له‌و شوێنانه‌ی كه داخراون، ئه‌مانه هۆكارێكی باشی خۆپارێزیه ئه‌مه جێگره‌وه‌ی هه‌موو ڕێكاره‌كانی تره."