رێکخەری گشتی و کۆنسوڵی چیک گفتوگۆ لەسەر چاکسازیی دەکەن
07/10/2020
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆنسوڵی چیک گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، یاسا و هەنگاوەکانی چاکسازیی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکیی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە میخال سڤۆبۆدا کۆنسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا کە رێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ئامادەی بون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەلەکردن لەسەر جێبەجێکردنی چاکسازیی کرا، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بو لەبارەی بژێویی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی باشترکردنی.