فەرەیدون عومەر: دانانی کامێرای جێگیر بۆ سزادانی شۆفێران نیە بەڵکو بۆ پابەندکردنیانە بە خێرایی دیاریکراوەوە

10/10/2020

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەکارخستنی کامێرا جێگیرەکانی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیا و بڕیارە لە ماوەی سی ڕۆژدا کامێرەکان بخرێنەکار،  لە چەند ڕۆژی ئایندەدا کۆمپانیاکە دەست بە کارەکانی دەکات.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: دانانی کامێرە جێگیرەکان لە سلێمانی گرفتی تەکنیکی و یاسایی هەبو ئێستا ئەو گرفتانە چارەکراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەونە کار.

سەبارەت بەو قسانەی لەسەر کامێرەکان دەکرێت و دەوترێش شۆفێر لای کامێرەکان تیژڕەوی کەمدەکەنەوە بەڕێوبەری هاتوچۆ دەشڵێت: ئێمەش ئامانجمانە لەو شوێنانە شۆفێران خێراییان کەمبکەنەوەو توشی ڕوداو نەبن، نامانەوێت سزای شۆفێران بەین بەڵکو دەمانەوێت گیان و ماڵیان پارێزراوبێت.

بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت: سەرباری چەند مانگێک کەرەنتینەو قەدەغەی هاتوچۆش لەمساڵدا 528 ڕوداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕویداوە و 81 گیانلەدەستدان و 725 برینداری لێکەوتوەتەوە.


هەواڵی زیاتر