وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: ئامانجمانه پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له سه‌جه‌م هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ین
20/10/2020
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ڕێگای دوسایدی روڤیا- گۆپال ڕایگه‌یاند: ته‌واوبونی ئه‌م ڕێگایه ئاسانكاریه‌كی باش ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك دا و درێژی ڕێگه‌كه 22 كیلۆمه‌تره و به تێچوی 84 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێكراوه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نوێوه ده‌ستیانكردوه به به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه وه‌ستاوه‌كان و دروستكردن و بنیاتنانی پرۆژه‌ی نوێ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و ئاسانكاری كردن بۆ هاوڵاتیان.
رێگەی دوسایدی روڤیا- گۆپال یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری رێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.