وه‌زاره‌تی دارایی لێخۆشبونی‌ نوێ‌ ده‌رده‌كات

25/10/2020

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی‌ ده‌ربڕیوه‌ لەسەر نوسراوێکی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ سەبارەت به‌ لێخۆشبون لە هەمو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانوبەرەی میرین، بەمەرجێک تا (31/12/2020) هەمو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.

بەپێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ئەو كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیانه‌ش كه‌ قه‌رزی ئاسانكاریان لایه‌، ده‌كرێت وه‌ به‌رخستن (مقاصه‌) یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، "به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".


هەواڵی زیاتر