ژوری توێژینەوەكان پانێڵێکی تایبەت بە هەڵبژاردنه سەرۆکایەتیه‌كه‌ی ئەمەریکا سازكرد
27/10/2020
به‌مه‌به‌ستی ڕونكردنه‌وه و تیشكخستنه‌سه‌ر كارنامه و پلانی كاندیدانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئەمڕۆ سێشەممە، 27/10/2020 لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، ژوری توێژینەوە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پانێڵێکی تایبەتی سەرەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا رێکخست.
پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن سته‌م كامیل ڕێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌كان پێشكه‌شكرا و هەریەک لە هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شوان قلیاسانی هەڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سەردار عەزیز، نوسەر و مامۆستای زانکۆ، بۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كاریگه‌ریه‌كانیان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق خسته‌ڕوو، کە بڕیارە رۆژی سێی تشرینی دوەمی ئه‌مساڵ بەڕێوە بچێت.
له پانێڵه‌كه‌دا، دنیابینی كاندیدانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، سه‌باره‌ت به عێراق و پرسی كورد ڕونكرانه‌وه‌و به‌شداربوان پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان له پانێڵه‌كه‌دا خسته‌ڕوو.