ڕەشنووسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ مافی کرێکاران ئاماده‌ ده‌كرێت

03/11/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌  ڕەشنووسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران، ئەمڕۆ سێ شەممە  ٢٠٢٠/١١/٣ بە ئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان و لایەنە پەیوەندی دارەکان وۆرک شۆپێك له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

وۆرك شۆپه‌كه‌ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج له‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ماف و شایستەکانی کرێکارانی کەرتی تایبەت لە ڕووی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیەوە بە یاسا ڕێكبخرێت، کە وەک هەر فەرمانبەرێکی کەرتی گشتی‌ مافیان هەبێت لە دەستەبەر و خانەنشین بوون.


هەواڵی زیاتر