دانا عەبدولکەریم: ئەو لێدوانەی بەناوی منەوە  بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە روداوەکانی نێوان  پێشمەرگە و پەکەکە ناڕاستە
07/11/2020
    
    
    
     رونکردنەوەیەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە
لەھەندێک پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لێدوانێک بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە روداوەکانی ئەم دواییەی نێوان ھێزی پێشمەرگەو پەکەکە، لەڕێی ئەم رونکردنەوەیەوە رایدەگەیەنم، کە لێدوان و قسەم بۆ ھیچ میدیاو کەنالێک لەوبارەیەوە نەکردوەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە سەرلەبەری ناڕاستەو دروستکراوەو مەبەست لێی چەواشەکارییە.
دانا عەبدولکەریم
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
٢٠٢٠/١١/٧