د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پێشنیار ده‌كەم (7) ی ئازار وه‌ك رۆژی سلێمانی دیاری بكرێت
14/11/2020
پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە رۆژی سلێمانی پێشنیارێک دەکات و دەڵێت: : "پێشنیاری ئه‌وه ده‌کەم (7)ی ئازار به رۆژی سلێمانی، له هه‌موو ساڵێكدا، دیاری بكرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له‌باره‌ی ساڵیادی شاری سلێمانی، رایگه‌یاند، وه‌ك پارێزگای سلێمانی، به‌فه‌رمی پێشنیازی په‌سه‌ندكردنی ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه ساڵی (1784)ی زاینی، وه‌ك ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن بابانییه‌كانه‌وه؛ جێگیر بكرێت و رۆژی (7ی ئازاری 1991) كه رۆژی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی و ئازادكردنی یه‌كه‌م پارێزگای كوردستانه به؛ ڕۆژی سلێمانی، له هه‌موو ساڵێكدا، دیاریبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی (7/3/1991) گۆڕانه له خه‌بات و سیستمی سیاسی و ژیان و له باردودۆخی نوێ كه كورد خۆی به ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌ستی تێدا هه‌یه، پێشنیاری ئه‌وه‌م كردوه ئه‌و رۆژه بكرێته رۆژی سلێمانی.