٨٤ یەکەی نیشتەجێبون بەسەر ژمارەیەک خێزاندا دابەشکرا

16/11/2020

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبونی لە قەڵادزێ بۆ چەند خێزانێکی سنورەکە دابینکردو بەسەریاندا دابەشکرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنە و نیشتەجێکردن، بڵاویکردوەتەوە؛ ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەنجامدراوە، کە لە حەوت باڵەخانەی سێ نهۆمی و (٨٤)یەکە پێکھاتوە، لە ماوەکانی رابردوشدا خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆی لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دابینکراوە بە گوژمەی زیاتر لە ٣٨١ ملیۆن دینار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ ئەم پرۆژەیە ساڵی رابردو دانا عەبدولکەریم، بەگەڕیخستەوە و دوای تەواوکرنی خزمەتگوزاریەکانی بەسەر کرێنشیناندا دابەشکراوە.


هەواڵی زیاتر