جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: دەنگۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی هیچ ڕاستی و دروستیەكی زانستی نیە

20/11/2020

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەنگۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سارس ناسراو بە (كۆڤید ١) لە سلێمانی ڕەتدەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: دەنگۆکە ناڕاستەو هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، پێویستیش ناكا ڕاگەیاندنەكان و سۆشیاڵ میدیا بیكەن بە هەنگوینی كلۆرە دار چونكە لەدوای كۆتایهاتنی سارس لە سعودیە هیچ بەڵگەیەك بۆ سەرهەڵدانەوەی نیە بۆی هەیە تاك وتەرا حاڵەتی ڤایرۆسە وەرزیەكان دەركەون بەڵام نابێ بكرێتە مانشێتی ترسو تۆقاندن.

دەقی نوسینی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

دەنگۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی سارس ناسراو بە (كۆڤید ١) لە سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕاستی و دروستیەكی زانستی نیە پێویستیش ناكا ڕاگەیاندنەكان و سۆشیاڵ میدیا بیكەن بە هەنگوینی كلۆرە دار چونكە لەدوای كۆتایهاتنی سارس لە سعودیە هیچ بەڵگەیەك بۆ سەرهەڵدانەوەی نیە بۆی هەیە تاك وتەرا حاڵەتی ڤایرۆسە وەرزیەكان دەركەون بەڵام نابێ بكرێتە مانشێتی ترسو تۆقاندن لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێستا هەیە وجێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە كۆرۆنایەوە سەلماندنی بوونی سارس پێویستی بە شیكردنەوەی جیناتی ڤایرۆسەكانی خانەوادەی كۆڤید هەیە چونكە زۆربەیان لە یەكێك لە جینەكان هاوبەشن بۆئەمەش پێویستمان بە تاقیگەی زۆر پێشكەوتوو هەیەتا بڕیار بدەین بۆیە زۆر سەری خۆتان مەیەشێنن بە بابەتێك كەلەسەر بنەمای گومان لێكدانەوەی بۆ كرابێ......

والسلام علی من اتبع الهدی
هێرش سەید سلیم
٢٠/١١/٢٠٢٠

 


هەواڵی زیاتر