وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكاری دارایی به‌سه‌ر (49) هه‌زار خێزاندا دابه‌ش ده‌كات
23/11/2020
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی دەستیکرد بە پڕۆسەی دابەشکردنی بڕی (100) هەزار دینار هاوکاری بەسەر (49) هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە سنوری پارێزگای هەولێر.
یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌م هاوكارییه له چوارچێوه‌ی هاوكاری گشتی حكومه‌ته به‌سه‌ر (140) هه‌زار خێزان له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: هاوكارییه‌كه له (24) بانك دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژانه به‌شێك له خێزانه‌كان به كورته‌نامه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی بانکەکان بکەن و پێویستە لەکاتی سەردانیکردنەکەشدا ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی پێده‌درێت ده‌بێت ناوی تۆمار كرابێت و ناسنامه‌ی فه‌رمی پێبێت.
پێشتر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی روپێوییەکی کرد بۆ پێدانی ئەو هاوکارییە بەو خێزانانەی کە داهاتی مانگانه‌یان له (400) هه‌زار دینار کەمترە، هاوکارییەکە منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت، ئافره‌تانی بێوه‌ژن، كه‌مئه‌ندامان، بێكاران، كرێكاران و كرێچیان یان ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌رۆك خێزانه‌كه‌یان به‌هه‌ر هۆكارێك له زیندان بێت دەگرێتەوە.