شاندی باڵای حکومەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی لامەرکەزی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە
01/12/2020
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی لامەرکەزی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوو لەگەڵ شاندی بزوتنەوەکە کۆبونەوە.
چۆمان محەمەد ڕێکخەری ژوری یاسایی بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند: لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتنه لای ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی دیدو تێروانینمان بزانن بۆ ئه‌وه‌ی ئایا لامه‌ركه‌زیه‌ت چۆن هه‌نگاوی بۆ بنرێت رێگریه‌كان چیه، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لامه‌ركه‌زیه‌ت ستراتیجێكی زۆر گه‌وره‌و گرنگه لامان بۆ حوكمڕانی و ئیداره‌دان.
ڕێکخەری ژوری یاسایی وتیشی: لەم پرسەدا پێویسته هه‌مومان هه‌نگاو بنێین دوور له خوێندنه‌وه‌ی سیاسی چونکە لامه‌ركه‌زیه‌ت تایبه‌ت نیه به جێگه‌یه‌ك و پارێزگایه‌كی دیاریكراو به‌ڵكو لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، نمونه و مۆدێلێكی تازه‌ی حكومڕانیه كه كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان ده‌كات و رۆتین كه‌م ده‌كات، واتا له‌كۆی گشتی چه‌مك و ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه هه‌مووی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوه، كه هه‌نگاو بنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت.
چۆمان محەمەد دەشڵێت: لە کۆبونەوەکەدا دیدو تێروانینی خۆمان خسته‌روو به نوسراو به پاكێجێش هه‌نگاوه‌كان و پێشنیارەکانمان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەکرێت له‌داهاتویه‌كی نزیكدا لەسەر پرسی لامەرکەزی.
سلێمانی/بڕیار نامیق